٤ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٢:٠٣
هەر کەس دەمامەک نەدا خزمەتگوزاری دەوڵەتی پێنادرێت

سەرۆک کۆمار وتی: ئەبێ بە ئیدارە دەوڵەتییەکان ڕابگەیێندرێت کە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری گشتی بە مەرجی بەکارهێنانی دەمامک و ڕەچاو کردنی پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان لەلایەن خەڵکەوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لێژنەی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا وتی: دیاردەی کۆرۆنا دیاردەیەک چەند لایەنییە و پرسەکە تەنیا پرسی تەندروستی و دەرمانی نییە بەڵکوو بابەتێکی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، ئابووری و پێوەندی نێودەوڵەتیە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە گەسەی ئابووری لە جیهان لە ساڵی ٢٠١٩ کە لە کۆتاییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەشەنەی سەند، ٩.٢ بووە بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠ تا ئێستا ٣- بووە.

ڕۆحانی زیادی کرد: خەڵک دەبێ ڕێنماییە تەندروستییەکان ڕەچاو بکەن و یەکەم هەنگاو لە چارەسەر کردنی ئەو کێشە جیهانییە، ئاگاداری خودی خوڵکە. ئەبێ ئەوە بزانین کە تووشبوون بە کۆرۆنا عەیبە نییە و شەرمی ناوێت.

ڕۆحانی ئەوەشی باس کرد کە بەرپرسانی پێوەندیدار هەر کامەیان ئەرکی تایبەتیان هەیە. من داوا لە کومیتەی ئەمنیەتی و کۆمەڵایتەی و کەمیتەی تەندروستی دەکەم کە ڕاینگەیێنن هەرکەسێک لە دەچێتە نێو ئیدارەیەکەوە، ئەبێ دەمامەک بەکار بهێنێت، ئەگەر بەکاری نەهێنا، خزمەتگوزاری پێشەکشی ناکرێت.

ناوبراو درێژەی دا: شوێنگەلێکی گشتی وەکوو مێترۆ و پاس و تەکسی ئەبێ مەرجی بەکارهێنانیان بەکارهێنانی دەماک بێت، کە من هەر لە ئێرەوە داوا لە دەسەڵاتی داد دەکەن کە یارمەتیدەرمان بن تا ئەم قەیرانە تێبپەڕێنین.